هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان رێگای سەرەکی داعش لە موسڵ دەپچڕێنێت

هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان رۆژی سێشەممە (22 تشرینی دووەم) پردێکی لە سەر روباری دیجلە تێکشکاند لە ناوەڕاستی موسڵ بۆ وەستاندنی "دوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە خولاندنەوەی هێزەکانیان لەم شارە عێراقیەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بە هێرشکردنە سەر "پردی سێهەمی" موسڵ تەنیا یەك پردی سەردەمی بەریتانیەکان مایەوە لە ناوەڕاستی شارەکەدا وەك پردی پەڕینەوە بەسەر روباری دیجلەوه‌ کە بە ناو شارەکەدا دەڕوات.

وتەبیژی هاوپەیمانان کۆلۆنێڵ جۆن دۆریان رایگەیاند کە جەنگاوەرانی داعش پردەکانیان بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی هێز بۆ بەره‌ی رۆژهەڵاتی شارەکە، "بەتایبەتی بۆ خولاندنەوەی هێزەکانیان".

دۆریان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێمە لێناگەڕێین ئەمە روبدات."

جەنگی ناو موسڵ تا ئێستا لە گەڕەکەکانی رۆژهەڵات چڕبووەتەوە، کە هێزە تایبەتەکانی دژە تیرۆر و سوپا چونەتە ناوچەکە لە سەرەتای ئەم مانگەدا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای راگەیاند کە رۆژی سێشەممە، هێزەکانی عێراق تەواوی گەڕەکی تەحریریان ئازاد کرد و ئاڵای عێراقیان هەڵکرد لە سەر دوا بیناکانی گەڕەکی بێنوك لە رۆژهەڵاتی موسڵ.

جبوری رایگەیاند کە لە بەرەی باشوری شارەکە، هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی "نزیكبونەتەوە لە گرتنەوەی ناوچەکانی سەبعاوی و حۆریە، لە نزیك فرۆکەخانە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

دیجلەیە نەك فورات، کە بەنێو موسڵدا دەڕوات و دەیکات بە دوو بەشەوە. بەهیوام وردبن لە هەواڵەکاندا چونکە ئەمە متمانە و پرۆفیشناڵیەتی پێدەبەخشێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌