هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق کارەبا دەگەڕێنێتەوە بۆ 11 شوێنی ئازادکراو لە موسڵ

خزمەتگوزاری کارەبا بۆ 11 ناوچەی ئازادکراو لە پارێزگای نەینەوا گەڕێندرایەوە لە چوارچێوەی بەرنامەیەكدا بۆ خێراکردنی گەڕانەوەی ژیان بۆ باری ئاسایی دوای ده‌رپه‌ڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزارەتی کارەبای عێراق دوشەممە (21 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، موسعەب مودەریس، لە راگەیەندراوێکدا وتی: "تیمەکانی ئەندازیاری و تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای باکور کاری چاککردنەوەی پێویستیان ئەنجامداوە و خزمەتگوزاریی کارەبایان بۆ ناوچەکانی رەبیعە، شەماڵ، زومار، شەنگال، مەخمور، دێبکە، قەراج، گوێڕ، وانە، عەدنانیە، و شێخان گەڕاندۆتەوە."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کاری چاککردنەوەی پێویست پێكدێت لە جێگیرکردنەوە و چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەبا و دووبارە پێکەوەبەستنیان بە هێڵی سەرەکی کارەبای عێراقه‌وه‌.

هەروەها وتی: "تیمە ئەندازیاری و تەکنیکیەکانی تریش کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هەموو ناوچە ئازادکراوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانماندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سڵاو بەرێزان لە سایتى "دیارنا" .. ئایا ئێوە پەیامنێرتان لە شارى سلێمانی هەیە؟ یان پێویستتان پێیەتی؟ لەگەل رێزدا

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌