تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای لە باکوری پارێزگای حەلەب کردە ئامانج و لانیکەم 10 کەسی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (17 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
بەرپرسێکی باڵای گروپی ئیسلامیی نورەدین زینکی، بهناوی یاسر یوسف، وتی هێرشەکەی شارۆچکەی عەزاز "نیشانەکانی" "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی پێوە دیارە.
یاسر، کە گروپەکەی وێنەی لاشەی لهكیسهنراوی کوژراوهكانی دا به رۆژنامەنوسان، وتی: "هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس لە نێو جەنگاوەرانی ئێمە و خەڵکی مەدەنیدا."
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە تەقینەوەکە گهنجینهیهكی تەقەمەنیی نورەدین زینکی کردە ئامانج و 10 جەنگاوەری کوشت و چەندین کەسیشی بریندار کرد.