هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری: سێیەکی رۆژهەڵاتی موسڵ لە دەست داعش ئازاد کرا

هێزەکانی عێراقی سێیەکی رۆژهەڵاتی موسڵیان گرتۆتەوە دوای چوار هەفتە لە شەڕی گرتنەوەی شارەکە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (15 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، سەعد مەعەن، لە کۆنفرانسێکی هەواڵی تەلەڤزیۆنی وتی: "زیاتر لە نیوەی ئەم بەری (رۆژهەڵات) ئازادکراوە."

رۆژی سێشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای راگەیاند کە هێزەکانی عێراقی گەڕەکی قادسیەیان لە باکوری رۆژهەڵاتی موسڵ ئازاد کرد "و ئێستا تەنیا چوار گەڕەکی نیشتەنی لە روباری دیجلە و ناوەڕاستی موسڵەوە دورن."

جبوری وتی: "کێشەی سەرەکی ئێمە خەڵکی مەدەنیە. دەمانەوێت خۆمان بەدووربگرین لە بەکارهێنانی چەکی قورس بۆ پاراستنی ئەوان، لە کاتێکدا داعش هەندێك جار ئەوان بەکاردێنێت وەك قەڵغانی مرۆیی و هەندێك جاریش ناچاریان دەکات بەرەو لای ئێمە بێن بۆ راگرتنمان لە تەقەکردن."

هەروەها وتی: "بەپێچەوانەوە، سوپا زۆر ژیرانە و وریایانە هەڵسوکەوت دەکات لەم رووەوە."

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکەیان لە 17 تشرینی یەکەم دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی موسڵ، کە لە باکور و رۆژهەڵات و باشورەوە پێشڕەویان بۆ کردووە.

هێزەکانی بەرەی رۆژهەڵات یەکەم جار گەیشتنە موسڵ، و هێزە تایبەتەکانی دژە تیرۆری عێراقیش لەو کاتەوە چەندین ناوچەیان لە ناو موسڵ گرتووەتەوە.

لە بەرەی باشورەوە، هێزەکانی وەزارەتی بەرگری لە فرۆکەخانەی موسڵ نزیك دەبنەوە کە دەکەوێتە باشوری قەراغ شارەکە.

سەرەڕای موسڵ، داعش شارۆچکەی تەلەعفەری لە ژێر دەستدایە لە رۆژئاوای شارەکە، و هێشتا هەندێك ناوچەی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە لە پارێزگای ئەنبار.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500