هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەوی زیاتر بەدەستدێنن لە موسڵ

هێزەکانی عێراق لە ماوەی دوو رۆژی رابردودا بەردەوامبوون لە پێشڕەوی بەرەو ناوەڕاستی موسڵ، و هەندێك سەرکەوتنی نوێیان بەدەستهێنا دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بەرپرسانی عێراقی دوشەممە (14 تشرینی دووەم) بە دیارونایان راگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، وتی: "هێزە هاوبەشەکانی عێراقی ئیستا کۆنتڕۆڵی 12 گەڕەك لە موسڵ و دەوروبەری دەکەن، لە کاتێکدا شەڕ لە شەش گەڕەکی تر بەردەوامە."

جبوری وتی: "هێزەکانی سوپا و دژە تیرۆر دەستیانگرت بەسەر ئینتیساری دووەم، کەرکوکلی، شەقامی بازرگانی، گەڕەکی موسەنا، و چەند بەشێکی قادیسیەیان لە رۆژهەڵاتی موسڵ و پێشڕەوی زیاتر کراوە."

هەروەها رایگەیاند کە چەند گوندێك لە دەوروبەری موسڵ ئازاد کراون، لە نێویاندا تەلسرور، رەکراك و تاسە.

رۆژی یەکشەممە هێزەکانی عێراقی رایانگەیاند کە گوندەکانی دەوروبەری شاری نەمرودی دێرینی ئاشوریەکانیان گرتۆتەوە.

عەمید روکن سەعد ئیبراهیم لە هێزەکانی فیرقەی نۆ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "گوندەکانی نەعمانیە و نەمرود و پاشماوەکانی نەمرود گیراونەتەوە."

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق یەکشەممە رایگەیاند کە هەموو ناوچەی نەمرود گیراوەتەوە، بەڵام دواتر رایگەیاند کە ئەمە راست نەبووە.

بەڵام فەرماندەییەکە وتی کە گوندی نەمرود و شوێنەوارە مێژوویەکە گیراونەتەوە.

لەگەڵ ئەمەشدا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، عەمید سەعد مەعەن دوشەممە رایگەیاند کە شەش بنکەی پۆلیس و 10 بارەگا بۆ یەکەکانی پشتیوانی دوبارە خراونەتەوە کار لەو ناوچانەی لە دەستی داعش لە موسڵ ئازادکراون.

مەعەن وتی کە شەش بنکەی پۆلیس دوبارە کراونەتەوە لە گەیارە، حاجی عەلی، حەمام عەلیل، شۆرە، حەمدانیە و بەرتڵە.

هەروەها وتی: "10 بارەگا بۆ یەکەکانی پشتیوانی کراونەتەوە لە سەماحی دووەم، ئیمام، قودس و بەرتڵە کە کاردەکەن بۆ پاراستنی ئاسایش،" و رایگەیاند کە چەندین سەنتەری بەرگری مەدەنی ئێستا دوبارە خراونەتەوە کار لە ناوچە ئازادکراوەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500