هه‌واڵه‌كانی عێراق

دادوەری بەلجیکا: فەرماندەیی "باڵای" داعش فەرمانیکردووە بە هێرشبردنە سەر پاریس و برۆکسل

شانە توندڕەوەکە کە هێرشە کوشندەکانی ئەنجامدا بۆ سەر پاریس و برۆکسل فەرمانی لە فەرماندەیی "هەرە باڵای" "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) وەرگرتووە، دادوەری گشتی فیدڕاڵی بەلجیکا چوارشەممە (9 تشرینی دووەم) رایگەیاند

فرێدریك ڤان لییو بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "دەزانین کە فەرمانەکان لە ناوچەی دەوڵەتی ئیسلامیەوە هاتووە... دەزانین کە لە فەرماندەیی هەرە باڵاوە دەرکراوە."

لییو نەیتوانی ئەوە ئاشکرا بکات لە فەرمانەکان لە کام بەرپرس یان بەرپرسانی داعشەوە هاتووە یان ئاخۆ کە هێرشبەرەکان لە بنکەیەکی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە سوریا یان عێراقەوە نێردراون لەلایەن ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش.

هەروەها رایگەیاند کە فەرمانەکەی داعش بە ناوچەکەدا خولایەوە بۆ لادانی سەرنج لە سەر هێرشە ئاسمانیەکان چونکە "بەغدادی ماوەیەك لە موسڵ بوو و ماوەیەکیش لە رەقە."

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی پاریسی 13 تشرینی دووەمی رابردوو راگەیاند کە تێیدا 130 کەسی کوژران، هەروەها لە هێرشە خۆکوژیەکەی برۆکسل لە 22 ئازار کە 32 کەسی کوشت.

لییو رایگەیاند کە هێرشەکان لەلایەن هەمان خانەوە ئەنجامدراون، هەندێك لەو ئەندامانە لە برۆکسل بوون، و دەسەڵاتداران هێشتا بەدوای ئەو گومانلێکراوانەدا دەگەڕێن کە لە هێرشەکاندا نەمردون یان دواتر دەستگیرکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500