هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی ئەڵمانیا پێنج کەس دەستەبەردەکات بە گومانی راکێشانی خەڵك بۆ داعش

پۆلیسی ئەڵمانیا پێنج کەسی دەستبەسەرکرد کە گوماندەکرێت پەیوەندیان هەبێت بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سێشەممە (8 تشرینی دووەم) کە گوایە هەوڵیانداوە چەکدار رابکێشن بۆ ناو گروپەکە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەیاننامەیەکی ئۆفیسی داواکاری گشتی رایگەیاند: "ئەو پێنجە تۆمەتبارکران بە پێکهێنانی شانەیەکی سەلەفی جیهادیی نێو-هەرێمیی و تۆمەتبار ئەحمەد عەبدولعەزیز عەبدوڵا ع رۆڵی سەرەکیی هەبووە."

وەزیری ناوخۆی ویلایەتی رۆژئاوای راینی باکور-وێستفالیا راڵف یایگەر وتی ئەو سەرکردە 32 ساڵە عێراقییەی گروپەکە مەلایەکی کاریگەرە کە بە ناوی ئەبو وەلا ناسراوە.

داواکارانی فیدراڵی وتیان: "ئامانجی شانەکە کە لەلایەن ئەوەوە بەڕێوەبراوە ناردنی خەڵك بووە بۆ ناو داعش لە سوریا."

ئەو پێنجە لە ویلایەتی باکوری سەکسۆنیای خواروو لەگەڵ راینی باکور-وێستفالیا دەستگیرکران.

ئۆفیسی داواکار رایگەیاند ئەو شانەیە لانیکەم کوڕێکی گەنج و خێزانەکەی ناردوە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە لە سوریا.

لە هەمانکاتدا، دووشەممە دادگایەکی ئەڵمانی دوو پیاوی سوری دادگایی کرد کە دەڵێن ئاوارەن بەڵام تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤیان روبەڕوکراوەتەوە و دەوترێت بەرپرسیارن لە مەرگی هەشت کەس لە ساڵی پێشودا لە دەریاکاندا.

داواکاران ئەحمەد گاندوری 18 ساڵ، براکەی فواد 20 ساڵ تۆمەتباردەکەن بەوەی لەگەڵ باندێکی قاچاخچی کوردییدا کاریانکردوە کە پەنابەرانیان ناچارکردوە بچنە نێو کەشتیەوە لە بەلەمێکی نەشیاو بۆ لێخوڕیندا.

دادگای کۆڵۆن گوێبیستی ئەوە بوو کە ئەو باندە دەوترێت بەڵێنیان داوە هاوڵاتی عێراقی لە هاوینەهەواری بۆدرومی تورکیاوە بۆ دوورگەی کۆسی یۆنان بگوازنەوە بە 2,500 دۆلار بۆ هەر کەسێك. واچاوەڕواندەکرێت دوا بڕیار لە 6 کانونی یەکەمدا بدرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500