هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەغدادی دەردەکەوێتەوە، پەیامێکی 'دۆڕاوانە' بڵاودەکاتەوە

لەگەڵ هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی موسڵ، دوا قەڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە عێراق، سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بێدەنگیەکی نزیکەی یەك ساڵی شکاند پێنجشەممە (3 تسرینی دووەم) و داوای لە شوێنکەوتوانی کرد بەرگری بکەن.

لە تۆمارێکی دەنگی 30 خولەکیدا کە لە پێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و میدیاکان بڵاوکرایەوە، بەغدادی داوای لە ئەندامانی کرد لە موسڵ رانەکەن و پاشەکشە نەکەن.

"پاشەکشە نەکەن،" بەغدادی رایگەیاند لە پەیامەکەیدا کە لە لایەن پێگەیەکی نزیك لە داعشەوە بڵاوکراوەیەوە. "بەرگریکردن بە سەربەرزیەوە هەزارانجار ئاسانترە لە پاشەکشەکردن بە سەرشۆڕی."

توێژەری بواری گروپە توندڕەوەکان، فوئاد عەلی، وتی: "وتەکەی بەغدادی سروشتێکی دۆڕاوانەی هەیە."

عەلی بە دیارونای وت: "بەغدادی هەوڵدەدات کە ئەندامەکانی لە موسڵدا بمێننەوە نەك لە شارەکەو شارەکانی تر رابکەن."

بەغدادی ئاگادارە "کە دوا شاری ژێر کۆنترۆڵی وا لەدەست دەردەچێت" و رایگەیاند کە "وتەکەی ئەمڕۆی روحێکی دۆڕاو پیشاندەدات، بەتایبەتی کە هیچ هەڕەشەو تۆقاندنێکی تێدانیە کە لە هەموو وتەکانی [پێشوتری] دا بەوە ناسراوە."

عەلی وتی: "ئەمە لەوانەیە دوا وتەی بەغدادی بێت پێش مردنی و کۆتایهێنان بە رێکخراوەکەی."

تۆمارە دەنگیەکە یەکەمین وتەی بەغدادیە لەو کاتەوەی هێرشی سەر موسڵ دەستیپێکردووە لە 17 تشرینی یەکەم بۆ گرتنەوەی موسڵ، ئەو شوێنەی کە سەرکردەی داعش "خەلافەتی" گروپەکەی تێدا راگەیاند دوو ساڵ لەمەوبەر، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە حوزەیرانی 2014 دا، چەند رۆژێك دوای ئەوەی جەنگاوەرە توندڕەوەکان روبەرێکی گەورەی عێراقیان داگیرکرد، بەغدادی بەشێوەیەکی دەگمەن لە موسڵ دەرکەوت و دامەزراندنی "دەوڵەتێکی" ئیسلامی راگەیاند لە عێراق و سوریا.

"خەلافەتەکە" بەخێرایی دەپوکێتەوە لە ساڵی پارەوە و هێزەکانی عێراق سەرەتای ئەم هەفتەیە گەیشتنە قەراغ شاری موسڵ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500