هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆسنە 7 توندڕەو بەند دەکات بەهۆی پەیوەندیکردنیان بە داعشەوە لە سوریا

دادگایەکی سەرایڤۆی تایبەت بە کەیسی تیرۆر، دووشەممە (31 تشرینی یەکەم) حوکمی سێ ساڵ زیندانیی بۆ حەوت توندڕەوی بۆسنەیی دەرکرد بەهۆی پەیوەندیکردنیان بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە، لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دادوەر میرساد ستریکا کاتێ حوکمەکەی دەخوێندەوە وتی: "ئەم پیاوانە تاوانبار دەرچوون لەبەر جێهێشتنی بۆسنە لە 2013 و 2014 و پەیوەندیکردنیان بەڕیزەکانی گروپی تیرۆرستی داعشەوە."

ستریکا وتی: "ئەوان بەشدارییان لە کاری تیرۆرستییدا کردووە، دانیان بەوەدا ناوە کە لە خاکی سوریادا بوون."

لەو حەوت کەسەی حوکمیاندرا، تەنیا یەكێکیان، کە بە 23 مانگ زیندانی حوکمدرا، لە دادگا ئامادەبوو تا گوێی لە حوکمەکە بێت. ئەوانیدیکە کە فەرمانی مانەوەی بەزۆریان بەسەرداسەپێنرابوو، لەلایەن پارێزەرەکانیانەوە نوێنەرایەتییان دەکرا.

دوو تۆمەتبار، کە هەردوکیان بە 22 مانگ زیندانی حوکمدران، تاوانی بوونی نایاسایی چەکیشیان لەسەر ساغبۆوە، لەنێویاندا چەکێکی دەستی ئۆتۆماتیکی و دوانزە نارنجۆك.

بەگوێرەی بەرپرسان و داتا فەرمییەکان رۆیشتنی بۆسنیەکان بۆ سوریا و عێراق وەستاوە، هەرچەندە لە ناوەڕاستی 2016دا 200 کەسێك لەوێ مابوونەوە، لەنێو 330 کەس کە پێشتر بۆی رۆیشتبوون، کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500