هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: گواستنەوەی نەخۆشەکانی حەلەب دواکەوت بەهۆی نەبونی ئاسایشەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند گواستنەوەی نەخۆشەکان کە بڕیاربوو رۆژهەڵاتی حەلەب هەینی (21 تشرینی یەکەم) ئەنجامبدرێن دواکەوتووە، دوای ئەوەی لایەنەکانی جەنگ شکستیانهێنا لە دابینکردنی گەرەنتی ئاسایشی پێویست، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی رێکخراوی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنس لەیرك، وتی: "بەداخەوە نەتوانرا گواستنەوەی نەخۆش و بریندار ئەم بەیانیە دەستپێبکات وەك ئەوەی کە پلانی بۆ دانرابوو چونکە مەرجە سەرەکیەکان جێبەجێنەکرابوون."

لەیرك رایگەیاند کە کرێکارانی هاوکاری خێرا تا ئێستا نەیانتوانیووە لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم لە رۆژئاوای حەلەب جێگیربن و وتی کە بارودۆخەکە "زۆر دژوارە."

رۆژی پێنجشەممە، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بان کی-مون، بە کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی گشتی وت کە بۆردومانەکانی سەر حەلەب نزیکەی 500 کەسیان کوشتووە و نزیکەی 2,000 کەسی تریش برینداربوون، لەکاتێکدا کە خواردنیش بەرەو کەمبونەوە دەچێت.

هەورەها وتی کە زیاتر لە چارەکێکی ژمارەی کوژراوەکان منداڵن.

کی-مون هۆشداریدا کە هیچ هاوکاریەکی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان نەگەیشتووەتە حەلەب لە 7 تەمموزەوە و تا کۆتایی تشرینی یەکەم رێژەی خواردن لەوێ کۆتایی پێدێت و رایگەیاند کە برسیەتی وەك چەکێکی جەنگ بەکارهاتووە.

رۆژی هەینی، ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبونەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە حەلەب رێکخست و سەرۆکی ئەنجومەنەکە، زەید رەعد حوسێن، داوای کرداری کرد دژی "ئەو تاوانانەی رەهەندێکی مێژوییان هەیە."

حوسێن باسی شەڕی پێنج ساڵەی سوریای کرد وەك "شەڕێکی بە وەکالەت" و داوای لە لایەنەکانی شەڕەکە کرد کە "مانۆڕە سیاسییە نێودەوڵەتییەکانیان" بەلاوە بنێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500