هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەکی سوریای ئازاد: دابیق تەنراوە بە مینەکانی داعش

فەرماندەیەکی سوپای ئازادی سوریا پێنجشەممە (20 تشرینی یەکەم) رایگەیاند کە هێزەکانی دەخوازن مەشقیان پێبکرێت بۆ پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنیەکان و بۆمبی دانراوە کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەجێهێڵدراون لە دابیق، ئاژانسی هەواڵی تورکی ئەنادۆڵ رایگەیاند.

ئەبو ئەسعەد وتی: "باخی زەیتون، ماڵەکان، رێگاکان، شۆستەکان، تەنانەت گۆڕستانەکانیش تەنراون بە مین."

بەپێی هەواڵەکان، سوپای ئازادی سوریا رێگریدەکات لە گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی بۆ ناوچەکە بەهۆی مەترسیەکانی ئەو کەلوپەلانەی لەلایەن داعشەوە بەجێهێڵدراون.

ئەسعەد هەورەها داوای هاوکاری کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە لە ناوچەکە و بەرەوپێشبردنی بارودۆخی مرۆیی.

جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوری رۆژی 16 تشرینی یەکەم شارۆچکەکەیان گرت ، کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی حەلەب دوورە، لە دەستی داعش لە شەڕێکی کورتخایەندا.

دابیق بەهایەکی ستراتیجی کەمی هەیە، بەڵام گرنگیەکی زۆری ئایدیۆلۆژی بۆ داعش و شوێنکەوتوانی هەیە بەهۆی ئەو تەنەبوئەی کە دەڵێت ئەم جێگەیە دەبێتە شوێنی جەنگی دونیا ئەخیربوون.

تەنانەت گۆڤارە راقییە ئینگلیزیەکەی داعشیش بەناوی ئەو شارەوە ناونرابوو، کە جەنگاوەرانی داعش لەکۆتایدا دەستبەرداری بوون بەبێ بەرگریکردن تا کۆتایی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە تەمموزی 2014 باسی بنیادنانی دەوڵەتی کرد و زۆر بە جددی هەوڵیدا بۆ وێناکردنی "خەلافەت" وەك قەوارەیەکی باوەڕپێکراو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500