هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویی دەکەن بۆ رزگارکردنی گەورەترین شارۆچکەی مەسیحیی عێراق

بۆ سێیەمین رۆژ، هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە پێشڕەوییکردن بەرەو موسڵ لە خۆئامادەکردنیاندا بۆ چوونە ناو شارەکەوە تا رزگاری بکەن لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا چوارشەممە (19 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق گوندەکانی کانی حەرامی و زاویەیان رزگارکردووە، لەگەڵ چەند بەشێکی شورا و حەمدانییە، شارۆچکەی نەمرود لە باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ."

وتی: "داعش لە شەڕەکاندا زیانی گەورەی لێکەوتووە و لە دۆخی تێكشکاندایە،" وتیشی هێزەکانی عێراق بەپێی پلان پێشڕەویی دەکەن.

رایگەیاند: "هیچ پەلە ناکەین چونکە دەمانەوێت ژیانی مەدەنیی و هێزەکانمان پارێزراوبن."

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند رۆژی چوارشەممە، هێزەکانی عێراق ئامادەکارییان کرد بۆ گرتنەوەی گەورەترین شارۆچکەی مەسیحیی عێراق لەدەستی داعش، کە خاڵێکی گرنگە لە پێشڕەوییاندا بەرەو موسڵ.

هەواڵی هەنگاونان بەرەو گرتنەوەی قەرەقوش، نزیکەی 15 کیلۆمەتر باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ، دڵخۆشیی خستە نێو ئەو مەسیحییانەی لە شارۆچکەکە هەڵاتبوون، کە زۆریان لە شاری هەولێر سەمایان دەکرد و گۆرانییان دەوت.

دوای پاککردنەوەی شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری موسڵ، بە پاڵپشتیی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، پێشبینی دەکرێت هێزەکانی عێراق گەمارۆی شارەکە بدەن پێش ئەوەی بچنە ناویەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500