هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش کوژرانی "وەزیری زانیاری" پشتڕاستدەکاتەوە

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی دووشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند کە سەرکردەیەکی کاریگەریان کوژراوە کە وەك وەزیری زانیاری دانرابوو، ئەمەش راپۆرتێکی پێشوتری پێنتاگۆنی پشتڕاستکردەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە راگەیاندراوێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە، داعش مردنی وائیل عادل حەسەن سەلمان فەیازی دوپاتیکردەوە کە بە ئەبو محەمەد فەیاز ناسرابوو، و رایگەیاند کە ئەو "ئەمیری" بەشی ناوەندی میدیایی گروپەکە بوو. هیچ وردەکاریەکی تری ئاشکرانەکرد.

پێنتاگۆن مانگی رابردو رایگەیاند کە فەیاز لە هێرشێکی ئاسمانی كتومتدا کوژراوە رۆژی 7 ئەیلول لە نزیك شاری رەقەی سوریا.

پینتاگۆن هەروەها وتی کە فەیاز چاودێری بەرهەمهێنانی ئەو ڤیدیۆیانەی داعشی دەکرد کە ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدانیان پیشاندەدا و وەك "ئەندامێکی هەرە باڵای داعش" و هاوکارێکی نزیك لە وتەبێژی داعش ئەبو محەمەد عەدنانی ناساند کە رۆژی 30 ئاب کوژرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500