هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگە: ئیسلامی و توندڕەوەکانی سوریا لە شەڕ بەردەوامن سەرەڕای پەیماننامەیەك

شەڕ لە پارێزگای ئیدلیبی سوری بەردەوام بوو رۆژی سێشەممە (11 تشرینی یەکەم) لەنێوان گروپە ئسلامیە ئاخیبووەکان و گروپی توندڕەوی جوند ئەلئەقسادا، رۆژێك دوای ئەوەی هەردوولا پەیماننامەی شەڕنەکردنیان ئیمزاکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە 6 تشرینی یەکەمەوە، جوند ئەلئەقسا لە شەڕی سەختدایە لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان، لەوانە ئەحرار ئەلشام، لە ئیدلیبی باکوری خۆرئاوای سوریا.

هەردوو گروپەکە سەردەمێك هاوپەیمان بوون لە شەڕدا دژی رژێم، هەرچەندە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن زۆرجاران جوند ئەلئەقسایان تاوانبارکردووە بە پەیوەندی لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ، کە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن دەکاتە ئامانج.

لە هەوڵێکدا بۆ هێورکردنەوەی گرژیەکان، بەرەی فەتح ئەلشام کە پێشتر سەربە قاعیدە بوو -- هاوپەیمانێکی ئەحرار ئەلشام و دوژمنێکی سەرەکیی داعش -- رۆژی یەکشەممە رایگەیاند کە جوند ئەلئەقسا دەهێنێتە ناو ریزەکانیەوە.

شەوی دووشەممە، فەتح ئەلشام و ئەحرار ئەلشام رێکەوتنێکیان ئیمزاکرد بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی نێوانیان.

بەڵام روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ وتی پێکدادانەکان بەردەوامبوون لە ئیدلیب رۆژی سێشەممە.

روانگەکە وتیشی هێزەکانی رژێم سودیان لەو شەڕانەی نێوانیان وەرگرتووە بۆ گرتنەوەی ژمارەیەك شارۆچکە و گوند لە پارێزگای حەمای دراوسێی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500