هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق رایدەگەیەنێت کە دورگەی هیت بەتەواوی ئازادکرا لە دەستی داعش

وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی سێشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایگەیاند کە دورگەی هیت لە رۆژئاوای ئەنبار بەتەواوی ئازادکراوە لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "بە پشتیوانی هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەکانی عێراق بەتەواوی دورگەکەیان گرتەوە دوای ئەوەی کە پاشماوەی چەکدارەکانی داعش رایانکرد."

رەسوڵ وتی: "کوندەکانی زاویە، بەکر، جەعیل، عالیە، سەفاکیەو ژمارەیەك گوندی تر ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراقدان."

هەروەها وتی کە داعش زیاتر لە 200 چەکداری لەدەستداوە و زیانێکی مادی زۆری پێگەیشتووە لە هێرشە سەربازیەکاندا لە ناوچەکە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500