هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەربازێکی تورکی لە سوریا کوژراو 3 سەربازیش برینداربوون

سەربازێکی تورکی کوژرا لە پێکدادانێكدا لەگەڵ جەنگاوەرانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سوریا لەکاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنقەرە لەو وڵاتە پێدەنێتە مانگی دووەمییەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (5 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

سەرچاوەیەك لە هێزە سەربازیەکانی تورکیا بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئەنادۆڵی راگەیاند کە سێ سەربازی تریش بە سووکی برینداربوون لە پێکدادانەکەدا لەگەڵ داعش لە ناوچەی زیارەی رۆژهەڵاتی شارۆچکەی راعی.

ئەنادۆڵ رایگەیاند کە نزیکەی 18 جەنگاوەری داعش کوژران.

بەمەش ژمارەی کوژراوانی سەربازی تورکی بەرزبووەوە بۆ 11 کەس لەو کاتەوەی تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە لە 24 ئاب بۆ دەرکردنی ئەندامانی داعش لە سنورەکانی خۆی.

لە کۆتایی هەفتەدا، ئەنقەرە وادەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی درێژکردەوە بۆ ساڵێك بۆ رێگەدان بە کرداری سەربازی لە سوریا و عێراق دژی داعش و هەر گروپێکی تر کە تورکیا بە "تیرۆرستی" دادەنێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500