هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرەی فەتحی شام کوشتنی سەرکردەیەکی لە سوریا پشتڕاستکردەوە

بەرەی فەتحی شام، کە پێشتر بە بەرەی نوسرەی سەربە قاعیدە لە سوریا دەناسرا، رۆژی دووشەممە (3 ئەیلول) پشتڕاستیکردەوە کە بۆردومانێك یەکێك لە سەرکردە باڵاکانی کوشت پاشئەوەی پەنتاگۆن رایگەیاند کردویەتیە ئامانج، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.

گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەحمەد سەلام مەبروك، خەڵکی میسر و ناسراو بە ناوی نهێنیی ئەبو فەرەج، "لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیماناندا شەهید بوو لە خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیب".

مەبروك کە ساڵی 1956 لە دەوروبەری قاهیرە لەدایکبووە، وەك سەرکردەیەکی دێرینی قاعیدە و فەرماندەی بەرەی فەتحی شام ناسرابوو.

وتەبێژی پەنتاگۆن، پیتەر کوك، وتی بۆردومانێکی ئەمریکا لەنزیك ئیدلیب مەبروكی کردە ئامانج و وەسفیکرد بە "یەکێك لە باڵاترین سەرکردەکانی قاعیدە لەسوریا و تێرۆریستێکی میراتگری قاعیدە کە پێشتر پەیوەندیی لەگەڵ ئوسامە بن لادن هەبوو".

بەڵام کوك جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسان "هێشتا دەرەنجامەکان هەڵدەسەنگێنن" بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاخۆ بەڕاستی کوژراوە لە هێرشەکەدا.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا وتی: "مردنی، ئەگەر پشتڕاستببێتەوە، دابڕان و لاوازییەك لە هەماهەنگیی نێوان سەرکردە باڵاکانی قاعیدە و توندڕەوەکاندا دەهێنێتەکایەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500