هه‌واڵه‌كانی عێراق

32 چەکداری داعش کوژران لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار

هێزەکانی عێراق 32 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە پارێزگای ئەنبار لە ماوەی دوو رۆژی رابردودا، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی دووشەممە (3 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە رایگەیاند کە فیرقەی حەوتی سوپا چەند ئۆپەراسیۆنێك و هێرشێکی کتوپڕی ئەنجامدا رۆژی شەممە و یەكشەممە لە ناوچەکانی زاویە، ئەلبو سەیب، ئەلبو عەلی، و جەوانە، کەبووە هۆی کوژرانی 32 ئەندامی داعش، کە لەناویاندا جەنگاوەری بیانی هەن.

راگەیانراوەکە وتی: "ئەندامی باڵای داعش لەناو کوژراوانی ئۆپەراسیۆنەکاندا هەن و هەروەها ئەندامی دیاری داعش، بەشیر سۆفی، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیرکرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500