هه‌واڵه‌كانی عێراق

مینەکانی داعش 21 جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن دەکوژن لە سوریا

لانیکەم 21 جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن کە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەجەنگن لە باکوری سوریا کوژران رۆژی یەكشەممە (2 تشرینی یەکەم) بەهۆی ئەو مینانەی کە داعش چاندونی دوای کشانەوەیان لە ناوچەکە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە زیانە گیانیەکە کاتێك رویداوە کە جەنگاوەرەکان هەوڵیاندەدا گوندی تورکمان بەرە ئەمین بکەن، لە نزیك شارۆچکەی دابیق کە لەژێردەستی داعشدایە لە پارێزگای حەلەب.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی کە داعش رۆژی یەکشەممە لە گوندەکە کشایەوە بەڵام ناوچەکەی بە خەستی مینڕێژکردووە پێش ئەوەی جێیبهێڵێت.

عەبدولڕەحمان رایگەیاند کە ئەم زیانە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ناچارکرد کە لە دەرەوەی گوندی تورکمان بەرە جێگیربن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500