‌هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان بارەگای حیسبەی داعشی کردە ئامانج لە نەینەوا

هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە (28 ئەیلول) بارەگای حیسبە (پۆلیسی ئاینی) ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کردە ئامانج لە باشوری شاری موسڵ و ئەندامێکی دیاری گروپەکەی کوشت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجم کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر داعش لە باشوری موسڵ و بارەگای حیسبەیان کردە ئامانج لە ناوچەی ‌حود."

جبوری رایگەیاند کە لەو هێرشە ئاسمانیەدا عەلی محەمەد سەباوی، ناسراو بە ئەبو تەحریر، ئەو کەسەی سەرپەرشتی بارەگای حیسبەی دەکرد لە ناوچەکانی گەیارە و شۆرە لە باشوری نەینەوا کوژرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500