هه‌واڵه‌كانی عێراق

ماوەی لێکۆڵینەوە لە چەکی کیمیایی لە سوریا مانگێك درێژکرایەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مانگێکی دیکەی داوە بەو تیمەی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەن لە سوریا بۆ تەواوکردنی کارەکانیان و بڕیاردان لەسەر ئەوەی کێ بەرپرسە لە هێرشکردن بە گازی کلۆر لەو شەڕەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی پێنجشەممە (22 ئەیلول) رایگەیاند.

تیمی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان مانگی پێشوو رایگەیاند کە رژێمی سوریا لانیکەم دوو هێرشی کیمیایی لە 2014 و 2015دا بەکارهێناوە و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) گازی خەردەلی وەك چەك بەکارهێناوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند تیمەکە تا 31 تشرینی یەکەمی هەیە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە. بڕیاربوو وادەی لێکۆڵینەوەکە رۆژی هەینی تەواوبێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500