هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان 10 چەکداری داعش ده‌كوژن لە موسڵ

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی 10 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە موسڵ کوشت، رۆژی پێنج شەممە (22 ئەیلول)، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

بەیاننامەکە رایگەیاند :"دوێنێ شەو فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی عێراق، هێرشێکی ئاسمانییان دەستپێکرد و بنکە گرنگەکانی داعشیان لە موسڵ کردە ئامانج لە گەڕەکی دەندان."

بەیاننامەکە رایگەیاند :"دە تیرۆرست، لەنێویاندا ئەندامی بەناوبانگی داعش ئەبو رەتاج لە هێرشەکەدا کوژران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500