هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان دورگەی حەدیسە لە داعش ده‌سه‌ننه‌وه‌

هێزەکانی سوپای عێراقی و هۆزە هاوپەیمانەکان، پە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دورگەی حەدیسەیان لە خۆرهەڵاتی عێراق سه‌نده‌وه‌ لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وتەبێژێکی سەربازی وتی رۆژی چوارشەممە (21 ئەیلول).

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەنبار، لیوا ئیسماعیل مەحلاوی، بە دیارونای وت: "هێزەکانمان دورگەی حەدیسه‌یان بەتەواوی ئازادکردووە لە رۆژئاوای رومادی و ئاڵای عێراقیان لە ناوچەکە هەڵکردووە."

مەحلاوی وتی: "دورگەکە کە شەش گوندی تێدایە ئەم بەیانیە ئازادکراون لەلایەن فیرقەی حەوتی سوپای عێراقه‌وه‌ بە پشتیوانی هۆزە هاوپەیمانەکان."

هەروەها وتی کە ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی هاوشێوە بۆ ئازادکردنی دورگەی هیت و وتیشی کە داعش دوای شكسته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی له‌ شارۆچكه‌گه‌وره‌كانی تری ئه‌نبار ئەم ناوچەیە بۆ خۆ حەشاردان بەکاردێنێت چونکە دارودرەختی زۆرە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500