هه‌واڵه‌كانی عێراق

14 گومانلێکراوی داعش لە بەغدا دەستگیرکران

دەسەڵاتدارانی عێراق 14 کەسیان بە گومانی تیرۆر دەستگیرکردووە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشیدا لە دەوروبەری بەغدا رۆژی سێشەممە (20 ئەیلول)، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای راگەیاند.

مەعەن وتی کە دەستگیرکردنەکە بە پشتبەستن بووە بە زانیاری و نهێنی پێدان لەلایەن دانیشتوانی عەرەب جبور و تارمیە و ئەبوغرێب.

هەروەها وتی: "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەك و تەقەمەنیەکانیان دۆزرانەوە و زانیاری و بەڵگەکانی ناو تەلەفۆن و لاپتۆپەکان هەمووی دەستیان بەسەرداگیرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500