هه‌واڵه‌كانی عێراق

9 چەکداری داعش لە ئەنبار کوژران

هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هاوپەیمانان نۆ چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی پارێزگای ئەنباردا کوشت، رۆژی پێنجشەممە (15 ئەیلول)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند هێزەکانی سوپا و یەکەکانی پاڵپشتیی ئێوارەی پێنجشەممە 13 چەکداری داعشیان کوشت و بریندارکرد لە ناوچەکانی ئەلبو سیب و ئەلبو جاسم لە ئەنبار.

راگەیەندراوەکە وتی شەش چەکداری داعش لە ئەلبو سیب و ئەلبو جورەیشی کوژران، سیانیش برینداربوون.

راگەیەندراوەکە وتیشی لە هەمانکاتدا هێزەکانی هاوپەیمانان سێ چەکداری دیکەیان کوشت و چوار لە میوانخانه‌كانی گروپەکەیان لە ئەلبو جاسم تێکشکاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500