هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە بەغدا دەستگیرکرا

هێزەکانی عێراق سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان دەستگیرکرد لە چالاکیەکی ئاسایشدا لە باشوری بەغدای پایتەخت لە رۆژی پێنجشەممە (15 ئەیلول)، فەرماندەیی هێزەکانی بەغداد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە "ئیسماعیل شیهاب ئەو کەسەی کە سەرپەرشتی چالاکیە تایبەتەکانی دەستەی بەناو 'ویلایەتی باشور'ی دەکرد، لە چالاکییەکی ده‌ستپێشخه‌رییانه‌دا کە به‌ ووردی پلانی بۆ داڕێژرابوو دەستگیرکرا لە باشوری بەغدا."

بەیاننامەکە وتی: "شیهاب پلانی داڕشتبوو بۆ ئەنجامدانی کاری تێرۆریستی لە رۆژانی جەژنی قورباندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500