هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوەیەکگرتوەکان: کەمتر لە نیوەی منداڵە ئاوارەکانی جیهان لە قوتابخانەن

نەتەوەیەکگرتوەکان رۆژی پێنجشەممە (15 ئەیلول) هۆشداریدا لەوەی کە کەمتر لە نزیکەی نیوەی 6 ملیۆن منداڵی ئاوارە لە قوتابخانەدان لە جیهاندا، کە مانای وایە منداڵە ئاوارەکان پێنج قات کەمتر لە منداڵانی دیکەی دەرفەتی خوێندنیان هەیە.

ئاژانسی فرانس پرێس وتی بەرپرسی کاروباری ئاوارەکانی نەتەوەیەکگرتەوەکان (UNHCR) لە راپۆرتێکی نوێدا وتی 3.7 ملیۆن منداڵی ئاوارە کە له‌ تەمەنی قوتابخانەدان بێبەشن له‌ خوێندن.

لە راپۆرتەکەی رۆژی پێنجشەمەدا کە بەراوردی ئامارەکانی UNHCR لە گەڵ UNESCO (یونسکۆ) دەکات بۆ چوونە قوتابخانە لە جیهاندا، نیشانیداوە کە تەنیا لە 50% ی منداڵانی ئاوارە دەستیان گەشتووە بە خوێندنی سەرەتایی بە بەراورد بە 90% ی رێژەی گشتی جیهان.

راپۆرتەکە وتی هەوڵەکانی UNHCR و رێکخراوەکانی دیکە بۆئەوەی منداڵانی ئاوارە لە قوتابخانەکان ناونوس بکرێن ئەنجامی باشیان بەدەست نەهێناوە بەهۆی ژمارەی زۆری ئاوارەی نوێوه‌.

راپۆرتەکە وتی رەوشی سوریا نیشانیداوە کە چۆن جەنگ دەتوانێت پڕۆسەی ئەرێنی خوێندن بگەڕێنێتە دواوە.

بەر لە جەنگ، پێنج ساڵ و نیو لەمەوبەر، لە 94% ی منداڵانی سوری لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان خوێندویانە.

لە حوزەیرانی ئەمساڵدا لە 60% خوێندکار لە قوتابخانە بوون و بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان 2.1 ملیۆن منداڵی وڵاتەکە لە خوێندن بێبەشن.

لەهەمەمانکاتدا 5 ملیۆن سوری هه‌ڵاتون بۆ وڵاتانی دراوسێ كه‌ له‌ژێر گوشارێكی زۆردان و لەو وڵاتانە ده‌ستگەشتن بە خوێندن زه‌حمه‌ته‌.

ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان وا مه‌زه‌نده‌ده‌كه‌ن که‌ نزیکەی 900,000 منداڵی ئاوارەی سوری لە خوێندن بێبەشن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500