هێزەکانی عێراق شانەیەکی تیرۆریستی ده‌ستگیرده‌كه‌ن لە کەرکوك

پۆلیس رۆژی پێنجشەممە (15 ئه‌یلول) رایگەیاند هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەشدا شانەیەکی 6 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان هەڵوەشاندۆتەوە لە باشوری رۆژئاوای کەرکوك.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوك عەقید سەلام جاف وتی: "هێزە هاوبەشەکان 6 ئەندامی شانەیەکی داعشیان ده‌ستگیركردووە کە دەستیان هەبووە لە تەقینەوە و کوشتنی تیرۆریستیدا."

ناوبراو وتی: "هێزە ئەمنیەکان لە یەککاتدا هەڵیانکوتایە سەر دوو بینا کە تیرۆرستەکان تیایدا دەمانەوە لە ناوچەی عەسکەری و هەموویان دەستگیرکردن." وتیشی :"ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر دانپێدانانی تیرۆریستە ده‌ستگیركراوه‌کان ئەنجامدراوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)