هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق نامیلکە بەسەر نەینەوادا بەردەدەنەوە

هێزی ئاسمانیی عێراق بە ملیۆنان نامیلکەی بەسەر ئەو ناوچانەی پارێزگای نەینەوادا بەردایەوە کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دان، وەزارەتی بەرگریی رۆژی چوارشەممە (14 ئەیلول) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی نامیلکەکان تکا لە دانیشتوان دەکەن کە دووربکەونەوە لە پێگەکانی داعش پێش دەستپێکی دوا قۆناغی هەڵمەتی رزگارکردن.

راگەیەندراوەکە رایگەیاند: "هێزی ئاسمانیی عێراق گەورەترین کەمپینی ئەنجامداوە تائێستا کرابێت، بە بەردانەوەی حەوت ملیۆن نامیلکە بەسەر 16 ناوچەی نەینەوادا،" بە ناوەندی شاری موسڵیشەوە.

راگەیەندراوەکە وتی "مەبەستی کەمپینەکە ئاگادارکردنەوەی دانیشتوانی نەینەوا بوو لەو سەرکەوتنە گەورانەی لە شەڕەکانی رزگارکردنەوەدا بەدەستهاتوون،" هەروەها بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیان بە تکا لێکردنیان بە دوورکەوتنەوە لە بنکەکان، گردبوونەوە، حەشارگە و ئەو ناوچانەی ئامادەیی داعشیان لێدەبینرێت.

راگەیەندراوەکە وتی نامیلکەکان هەروەها تکایان لە "هەموو ئەو کەسانە کردووە کە لە داعشەوە تێوەگلاون گروپەکە جێبهێڵن پێش دەستپێکی سێیەم و دواهەمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی رزگاریی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500