هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکان لە باکوری دیالە زیاد دەکەن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی پێنجشەممە (8 ئاب) رایگەیاند هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان دەستپێکردوە بۆ هەڵکوتانەسەر ئەندامانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە چەند گوندێك لە ناوچەی عوزەیم لە باکوری دیالە دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریی شوێنەکانی پشتڕاستکردبۆوە.

وتەبێژی وەزارەت سەعد مەعەن لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی:" هێزەکانی سوپا و پۆلیس کە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە پاڵپشتی دەکران بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد لە گوندەکانی حاجی سوهەیل و عەرەب و ئەبو نەفەح لە ناوچەی عوزەیم."

وتی:" هەڵمەتەکە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە پێگەکانی داعش و دەستگرتن بەسەر چەك و تەقەمەنیەکانیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500