فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی پێنجشەممە (8 ئاب) رایگەیاند فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی شەش ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان کوشتووە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە کارگەیەکی بۆمبی گروپەکەی کردۆتە ئامانج لە رۆژئاوای موسڵ.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جبوری لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "فڕۆکەکانی هاوپەیمانان ئەم بەیانیە هێرشێکی ئاسمانیان کردە سەر کارگەیەکی بۆمب لە ناوچەی سەحاجی، کە تیایدا شەش ئەندامی داعش کوژران و کارگەکەش خاپورکرا."
وتیشی: "کارگەکە بەکاردەهێنرا بۆ ئامادەکردنی مین لە چواردەوری موسڵ."