هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن دادەنێت

پارێزگاکانی عێراق رێوشوێنە ئەمنیەکانیان توندکردۆتەوە لە بەرەجەژنانی قورباندا بەهاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ، وەك وەزارەتی بەرگری رۆژی پێنجشەممە (8 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "پلانەکە، کە بەهاوکاریی وەزارەتی ناوخۆ ئامادەکراوە، ئامانجی ئەمینکردنی ناوچە گەشتیاریەکان و جێگا گشتیەکان و باخچەکانە بە دانانی خاڵی پشکنین و بڵاوکردنەوەی هێزە ئەمنیەکان بۆ رێگرتن لە هێرشی خۆکوژی و هێرشی چەکدارانە لەلایەن 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش)ەوە."

وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان ژمارەی تەلەفۆنیان دابینکردووە بۆ مسۆگەرکردنی پەیوەندیی خێرا بە هاوڵاتیانەوە." ئاماژەی بەوەش دا کە دواتر ئەو ژمارانە رادەگەیەنرێن.

لەهەمانکاتدا، وەزارەتی کۆچ و ئاوارەکان کۆمەکێکی دارایی دیاریکردووە کە زیاتر لە 140,000 خێزانی ئاوارە دەگرێتەوە لە بەرەجەژناندا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هەر خێزانێك بڕی 250,000 دینار بۆ جەژن وەردەگرێت و رونیشیکردەوە کە کۆمەکە داراییەکە ئاوارەکانی هەموو ئەو پارێزگا عێراقیانە دەگرێتەوە کە کردەی تێرۆریستی و ئۆپەراسیۆنی سەربازییان تیادا رویداوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500