هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش بەرپرسیارێتی رادەگەیەنێت لە زنجیرەیەك تەقینەوەی کوشندە لە سوریا

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە زنجیرەیەك تەقینەوە لە سوریا رۆژی دوشەممە (5 ئەیلول) کە بەدەیان کەسی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئاژانسی هەواڵەکانی ئەعماق سەر بە داعش رایگەیاند کە گروپەکە لەپشت "زنجیرەیەك هێرشی خۆکوژیی هاوکات"دا بوو لە دیمەشق و شاری دەریایی تەرتوس و حومسی ناوەند و حەسەکە لە باکوری خۆرهەڵات.

بەگوێرەی میدیاکانی دەوڵەت، لانیکەم 48 کەس کوژران لە تەقینەوەکاندا، زۆربەیان لە دوو تەقینەوەدا لە تەرتوس کە تییدا 35 کەس کوژران 43 ش برینداربوون .

میدیاکان وتیان لە شاری حەسەکە لانیکەم هەشت کەس کوژران لەلایەن خۆکوژێکەوە بەسواری ماتۆڕەوە. شەش لە قوربانیەکان ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بوون و دوونیان مەدەنی.

لە حومس چوارکەس کوژران لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکدا لە گەڕەکی زەهرە.

هەروەها راپۆرتەکان باسیان لە تەقینەوەیەکی تر کرد لەسەر رێگای سەبورە لە خۆرئاوای دیمەشق کە بەگوێرەی میداکانی دەوڵەت کەسێكی کوشت و سێ کەسیشی بریندارکرد.

لەهەمانکاتدا داعش رۆژی دوشەممە لە گۆڤارێکی نوێی ئینگلیزی زماندا مردنی چەکدارێکی ئوسترالی لە سوریا راگەیاند کە حوکمدرابوو بە پلاندانان بۆ تەقینەوەیەك لە یاریگای کریکێتی مێڵبۆرندا لە 2005.

بەپێی ئەو گۆڤارە پڕۆپاگەندەییە بەناوی رومییە، عیزەت رەعد، کە دوای تەواوکردنی ماوەی زیندان سەفەری کردبوو بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە شەڕێکدا لە مەنبیج وەك چەکداری داعش کوژرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500