پسپۆڕە سەربازییەکانی تورکیا رۆژی پێنجشەممە (1 ئەیلول) ناوچەیهكی دەوروبەری شارۆچکەی جەرابلوسی سوریایان پاککردەوە کە هەفتەی پێشوو لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی و تانکەکانی تورکیا، جەرابلوسیان لەدەست داعش سەندەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرادا و لەئێستادا کۆنترۆڵی تەواوی شارۆچکەکەیان کردوە.
ئۆپەراسیۆنی نەهێشتنی مین بە دەیان تەقینەوەی کۆنترۆڵکراوی لەخۆگرت، کە هەور و تەپوتۆزێکی گەورەی سپی و رەساسیی دروستکرد.
پێدهچێت چەکدارانی داعش مین و تەقەمەنیی زۆریان جێهێشتبێت لە دەوروبەری جەرابلوس، و ئۆپەراسیۆنی نەهێشتنیان بەردەوام بووە لەوکاتەوەی شارۆچکەکە گیرایهوه هەفتەیەك لەمەوپێش.