ئوسترالیا دەستیکردووە بە بەئامانجگرتنی سەرچاوەكانی پشتگیریی و لۆجیستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە عێراق و سوریا، لەکاتێکدا شەڕی ئاسمانیی لە دژی گروپەکە فراواندەکات، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی پێنجشەممە (1 ئەیلول) رایگەیاند.
ئوسترالیا 780 کارمەندی بەرگریی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە بۆ پشتگیرییکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش.
زۆریان لە عێراقن، 400یان لە گروپی کردەی ئاسمانیین، شەش فڕۆکەی ئێف/ئەی-18 لێدەخوڕن لەکاتی بۆمبارانکردندا. کۆتایی ساڵی رابردو، ئوسترالیا دەستیکرد بە ئهنجامدانی هێرشی ئاسمانیی لەدژی ئامانجەکانی داعش لە سوریا وەك بەشێك لە هاوپەیمانێتییە 60-وڵاتییەکە.
فەرماندەی ئاسمانیی مارشاڵ مارك بینسکین، فەرماندەی هێزی بەرگریی ئوسترالیا، وتی دەبێت یاسا ناوخۆییەکان نوێبکرێنەوە تا رێ بە فڕۆکەوانەکانی بدرێت هێرشبکەنە سەر ئامانجە پشتیگریی و لۆجیستییهکان، چونکە لەئێستادا سنوردارکراوە تەنیا "بۆ بەئامانجگرتنی ئەو هێزانەی داعش کە بەشداری راستەوخۆ و چالاك لە شهڕهكاندا دەکەن".
سەرۆك وەزیران ماڵکۆڵم تێرنبوڵ لە کانبێرا بە پەرلەمانی راگەیاند گۆڕانکارییە یاساییەکان رێ بە هێزی بەرگریی دەدەن "تا دڵی داعش بكهنهئامانج، پەیوەندیبکەن بە هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانان بۆ بەئامانجگرتن و کوشتنی ژمارەیەکی زیاتر لە چەکدارانی داعش، کە كۆكه لهگهڵ یاسای نێودەوڵەتی دا".