هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق 7 کەسی سەر بە قاعیدە لەسێدارەدەدات

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە عێراق رۆژی چوارشەممە (31 ئاب) 7 پیاوی لە زیندانی ناسریە لەسێدارەداوە بە تاوانی ئەوەی کە سەر بە رێکخراوەی قاعیدە بوون.

ئەو 7 کەسە هاوڵاتی وڵاتانی جیاواز بوون و چوار ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەرکرابوون لەسەر تاوانی ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لەگەڵ ئەو گروپەی کە دواتر بوە بڕبڕەی دروستبوونی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

ئەندامی ئەنجومەنی زیقار داخل رازی وتی :"سزای کوشتن بە هەڵواسین بۆ هەر 7 تیرۆریستەکە رۆژی چوارشەممە جێبەجێکراوە."

بەرپرسێکی زیندانی ناسریە وتی نزیکەی 60 تاوانباری تر کە هاوڵاتی وڵاتانی جۆربه‌جۆرن لە زیندانەکە دا لەسەر هەمان تاوان دەستبەسەرکراون.

ناوبراو نەیوت کە چەند لەوان سزای کوشتنیان بۆ دەرچووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500