هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 2 سەرکردەی داعش دەستگیردەکەن

پۆلیسی فیدراڵی رۆژی پێنجشەممە (1 ئەیلول) رایگەیاند هێزەکانی ئاسایشی عێراق 2 سەرکردەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هەمان رۆژ دەستگیرکردوە لە باکور و رۆژئاوای پارێزگای بەغدا.

سەرۆکی پۆلیسی فیدڕاڵ لیوا راید شاکر جەودەت لە کۆنفرانسێکی هەواڵدا لە بەغدا وتی:" هێزێکی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕالی عێراق ئەم بەیانیە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا لە تەرمیەی باکوری بەغدا ئەبو عەبدوڵا مەشهەدانی دەستگیرکردوە، ئەو کەسەی کە بەرپرسی چاودێری داعش بووە لە باکوری بەناو ویلایەی بەغدا."

جەودەت وتیشی: "هاوکات هێزیکی فەوجی 8ی هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی زەیدانی ئەبوغرێب بەیانی پێنجشەممە خەڵەف زوبی دەستگیرکردوە، ئەو کەسەی بەرپرسی کارە ئیداریەکانی داعش بووە لە کەتیبەی حەمزە لە بەناو 'باشوری ویلایەتەکە'."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500