هه‌واڵه‌كانی عێراق

تورکیا تانکی زیاتر دەنێرێتە ئەودیو سنوری سوریا

تورکیا رۆژی پێنجشەممە (25 ئاب) کاروانێکی تری لە تانك و ئۆتۆمبیلی گولەنەبڕ ناردە سوریا، رۆژێك دوای ئەوەی هێرشێك بە فەرماندەیی تورکیا "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەو شارە سنوریە دەرکرد کە لە ساڵی 2013 ەوە بەدەستیەوە بوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

تانکەکان چوونە پاڵ ئەوانەی چوارشەمە لە سنورەکە پەڕینەوە وەک بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، کە ئامانجی پاککردنەوەی ناوچە سنوریەکانی باکوری سوریایە لە چەکدارانی داعش.

سەرۆکی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان رۆژی چوارشەممە وتی هێرشەکە داعشی لە شارۆچکەی سنوریی جەرابلوس دەرکردووە، لەکاتێکدا بەوتەی هێزە هاوپەیمانەکانیشی لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن چەکدارانی داعش بەرەو باشور کشاونەتەوە بۆ شارۆچکەی ئەلباب.

ئۆپەراسیۆنەکە هێزی زەمینیی تایبەتی توركیای لەخۆگرت، هاوکات لەگەڵ لێدانی پێگەکانی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا و هاوپەیمانانەوە بۆ پشتگیریکرن لە هێزە زەمینیەکانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە رۆژی چوارشەممە چوونە ناو جەرابلوس و گوندێکی تەنیشتی، دوای روبەڕوبوونەوەی بەرگرییەکی کەم.

رۆژنامەی حورییەت لە زاری سەرچاوە سەربازیەکانەوە وتی 100 چەکداری داعش لە هێرشەکەدا کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500