هه‌واڵه‌كانی عێراق

راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت رژێمی سوریا و داعش هێرشی کیمیاییان ئەنجامداوە

ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (24 ئاب) رایگەیاند لێکوڵینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان دەریخستووە رژێمی سوریا لانی کەم دوو جار هێرشی چەکی کیمیاوی ئەنجامداوە لە سوریا و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یش گازی خەردەلی وەک چەك بەکارهێناوە.

پانێڵی (لێکۆڵینەوەکە) توانیی ئەنجامدەرانی سێ هێرشی کیمیایی ساڵەکانی 2014 و 2015 دەستنیشان بکات، بەڵام نەیتوانی دەرەنجامگیریی بکات دەربارەی شەش دۆسیەی دیکە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر کردوون.

میکانیزمی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی [نەتەوە یەکگرتوەکان] ئاشکرای کرد رژێمی سوریا بە چەکی کیمیایی بۆردومانی دوو گوندی لە شاری ئیدلیب کردووە، کە بریتیبوون لە گوندی تەلمینێس لە 21 نیسانی 2014 و گوندی سارمین لە 16 ئاداری 2015.

پانێڵەکە ئاشكراشیکرد داعش "تەنها لایەنە کە توانا و هێز و پاڵنەر و پێداویستیەکانیشی هەبووە بۆ بەکارهێنانی خەردەلی گۆگرد" لە هێرشێکدا بۆسەر مارع لە باکوری حەلەب لە 21 ئابی 2015.

بەگوێرەی راپۆرتەکە لە هەر سێ دۆسیەکەدا "زانیاریی تەواوی هەبووە بۆ گەیشتن بەو دەرەنجامانە لەسەر لایەنە بەشداربووەکان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500