هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان 20 چەکداری داعش نزیكی سنوری سوریا دەکوژن

هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان لانیکەم 20 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت لە خۆرئاوای موسڵ، نزیك سنوری سوریا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی پێنجشەممە (25 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "هێرشێکی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدرا گردبوونەوەیەکی بەرپرسە باڵاکانی داعشی کردە ئامانج لە بینایەکدا لە حود، کە گوندێکی نزیك سنوری سوریایە، 110 کیلۆمەتر خۆرئاوای موسڵ، لانیکەم 20 تیرۆرستی کوشت و چوار ئۆتۆمبیلی تێکشکاند کە لە نزیك ئەو شوێنە راگیرابوون، لەگەڵ چەندین چەك و زەخیرەی سەربازی."

جبوری وتیشی: "لەناو کوژراوەکاندا خۆکوژ هەبوون کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی کردەی خۆکوژی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500