هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەرلەمانی عێراق متمانە لە وەزیری بەرگری دەسێنێتەوە

پەرلەمانتارانی عێراق رۆژی پێنجشەممە (25 ئاب) دەنگیان دا بە لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری خالید عوبەیدی بە تۆمەتی گەندەڵی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دوو ئەندامی پەرلەمان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وت عوبەیدی لە دەنگدانێکی نهێنیدا متمانەی لێسەندرایەوە بە 142 دەنگ بەرامبەر 102 دەنگ، 18 پەرلەمەنتاریش دەنگیان نەدا.

متمانە لێسەندنەوەکە لەکاتێکدایە هێزەکانی عێراق بەگەرمی خۆیان ئامادەدەکەن بۆ هێرشکردنە سەر موسڵ، کە دوا قەڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ە لە وڵاتەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500