هه‌واڵه‌كانی عێراق

تانکەکانی تورکیا دەچنەناو سوریاوە لە هێرشێکی دژە داعشدا

تانکەکانی تورکیا بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکان و هێزە تایبەتیەکان چوونەناو سوریاوە رۆژی چوارشەممە (24 ئاب) لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ دەرپەڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە شارۆچکەیەکی گرنگی سەر سنوور، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس.

هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکە، کە چەکدارانی سوریشی تیادا بەشداربوون، ئامانجیان دەرکردنی داعشە لە شارۆچکەی جەرابلوس کە راستەوخۆ بەرامبەر تورکیایە.

چەکدارە سوریەکان رۆژی چوارشەممە وتیان بەتەواوەتی دەستیان بەسەر شارۆچکەکەدا گرتوە و چەکدارانی داعش بەرەو شارۆچکەی ئەلباب هەڵهاتوون.

دیوانی سەرەکوەزیرانی تورکیا وتی ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" کاتژمێر 4 ی بەیانی دەستیپێکرد و تۆپخانەکانی تورکیا چەندین شوێنی داعشیان بۆردومانکردووە لە دەوروبەری جەرابلوس.

فرۆکە F-16 کانی تورکیا بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لە پێگەکانی داعشیان دا لەناو سوریا.

میدیا دەوڵەتیەکانی توركیا وتیان ئۆپەراسیۆنەکە زۆر بەخێرایی یەکەم سەرکەوتنی خۆی بەدەستهێنا کاتێك چەکدارە سوریەکان توانییان گوندی کەکلیجە لەدەست داعش دەربهێننەوە کە 5 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای جەرابلوس دوورە.

بەگوێرەی تەلەفزیۆنی تورکی، چەندین پێگەی داعش وێرانکران لە هێرشەکانی رۆژی چوارشەممەدا و هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش 70 ئامانجی داعشیان تێکشکاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500