هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوەندی گەیارە رزگار دەکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی چوارشەممە (24 ئاب) وتی هێزەکانی عێراق ناوەندی شارۆچکەی گەیارە و بینایەکی حکومیان ڕزگارکردوە لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکەدا وتی: "هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانی كێوماڵكردن بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنە تاكوته‌راکانی داعش و پاشماوەکانیان لە گەڕەك و شەقامەکانی شارۆچکەکەدا."

بەیاننامەکە وتیشی: "کۆتایهاتنی ئۆپەراسیۆنەکە و رزگارکردنی گەیارە دواتر بە فەرمی رادەگەیندرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500