ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا (23 ئاب) وتی رژێمی سوریا و شەڕڤانانی کورد لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون لە شاری حەسەکەی سوری دوای هەفتەیەك لە پێکدادان.
بەیاننامەیەك لەلایەن بەرپرسێکی کوردەوە رایگەیاند کە رێککەوتنەکە بریتیە لە "ئاگربەست و کشانەوەی هەموو هێزە سەربازیەکان لە شارەکە."
بەپێی بەیاننامەکە رژێم و کوردەکان ئاڵوگۆڕ بە گیراو و بریندارەکان دەکەن و ئەو رێگایانەش دەکەنەوە کە لە کاتی شەڕەکەدا داخرابوون.
بەرپرسەکە وتی بڕیارە هێزەکانی رژێم و شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە حەسەکە بکشێنەوە و پۆلیسی سەر بە کورد و رژێم لە شارەکەدا بمێننەوە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوری ئەو ڕێککەوتنەی پشتڕاستکردەوە کە لە دوانیوەڕۆی سێشەممەدا بەدەستهات.