هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شكست بە خۆکوژێکی لاو دەهێنن

هێزە ئەمنیەکانی عێراق رێگایان لە لاوێك گرت کە پشتێنەیەکی بۆمبی لەخۆی بەستبوو، پێش ئەوەی بتوانێت لە شاری کەرکوك خۆی بتەقێنێتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەو هێرشە شکستخواردووەی درەنگانێکی یەکشەممە یەکێکە لەو زنجیرە روداوە ئەمنییانەی لە کەرکوك رویاندا و رۆژێك دوای ئەوە هات کە منداڵێکی خۆکوژ زیاتر لە 50 کەسی لە تورکیا کوشت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوك، عەمید خەتاب عومەر عارف، بە رۆژنامەنوسانی وت ئەگەری زۆر هەیە کوڕەکە بەنیازبوبێت لە مزگەوتێکی شیعەکاندا خۆی بتەقێنێتەوە.

ئەو هێرشە شكستخواردووە یەکێك بوو لەو چوار روداوە ئەمنییەی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا لە کەرکوك رویاندا، لە یەکێکیاندا پۆلیسێك تەقەی لە خۆکوژێك کرد کە هەوڵی دا خۆیبکات بەناو مزگەوتی شیعەکاندا.

ناوبراو وتی هێرشبەرانی بەشدار لەم زنجیرە روداوانەی ئەمدواییەدا لە موسڵەوە هاتبوونە ناو کەرکوك، کە موسڵ دواهەمین قەڵای سەرەکیی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500