هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان شوێنپێی چەکدارانی داعش هەڵدەگرن کە لە مەنبیجی سوریا هەڵهاتوون

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) شوێنپێی زیاتر لە 200 لە چەکداری ئەو گروپە هەڵدەگرن دوای ئەوەی لە شاری مەنبیجی سوریا هەڵاتن بە بەکارهێنانی قەڵغانی مرۆیی، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی سێشەممە (16 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانان عەقید کریس گارڤەر کە لە بەغدایە وتی کاتێ هەفتەی رابردوو رونبۆوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF)، کە هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی-کوردییە، مەنبیج دەگرنەوە، 100 بۆ 200 چەکداری داعش بە ئۆتۆمبیل هەڵاتن.

هاوپەیمانێتییەکە لە دەرەوەی مەنبیج تەقەی لەو ئۆتۆمبیلانە نەکرد کە دەردەچون.

گارڤەر وتی: "لە کاروانی ئۆتۆمبیلەکاندا خەڵکی مەدەنی دەبینران تێکەڵ بە چەکدارەکان ببون."

وتیشی: "ئێمە بەردەوام باسمان لەو گرنگییە کردوە کە هێزە هاوبەشەکانمان دەیدەن بە خۆلادان لە قوربانیی مەدەنیی و زیانی لابەلا، بۆیە هێزە هاوبەشەکانمان لەگەڵ کاروانی ئۆتۆمبیلەکان نەکەوتنە شەڕ."

وتی هاوپەیمانێتیەکە شوێنپێی ئەو چەکدارانەی داعشی هەڵگرت، بەڵام زانیاریی زیاتری نەدا، هێندە نەبێت وتی بەرەو باکور رۆیشتون و جیابونەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500