هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو مەدەنی کوژران لە تەقینەوەیەکدا لە باشوری بەغدا

دوو مەدەنی کوژران و شەشی تریش برینداربوون لە تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکردا بەرەبەیانی سێشەممە (16 ئاب) لە بازاڕێك لە باشوری بەغدا، پۆلیسی عێراقی لە بەغدا وتی.

موقەدەم جاسم محەمەد عەلی لە پۆلیسی بەغدا لە کەڕادە بە دیارونای وت: "بۆمبێکی دەستکرد کە لەلایەن تێرۆریستانەوە چێنرابوو لە بازاڕێکی دەرەوە لە گەڕەکی ئەمەل، باشوری بەغدا، کاتژمێری حەوتی بەیانی تەقیەوە و کۆمەڵێك خەڵکی گەڕەکەکەی کردە ئامانج."

وتی دوو مەدەنی لە تەقینەوەکەدا کوژران و شەشی تریش برینداربوون.

وتیشی: " تەقینەوەکە بەئاشکرا جێپەنجەی تێرۆریستانی پێوەدیارە و بە بۆمبی دەستکرد ئەنجامدراوە و بە کۆنترۆڵ لە دوورەوە تەقێندراوەتەوە."

هەروەها وتی: "پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە تەقینەوەکە دەستپێکردووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500