هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرەی کورد وعەرەب داعش لە ئەلباب دەردەکەن

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا وتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی کورد و عەرەب رۆژی یەکشەممە (14 ئاب) ئەنجومەنێکی سەربازییان دامەزراندوە بۆ ئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە شارۆچکەی ئەلباب لە پارێزگای حەلەبی سوریا دەربخەن.

هێزەکانی سوریای دیموکرات دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەربازی ئەلباب" یان لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند.

دوایین چەکدارانی داعش رۆژی هەینی شاری مەنبیجی نزیك سنوری تورکیایان چۆڵکرد، ئەلباب نزیکەی 50 کیلۆمەتر باشوری رۆژئاوای مەنبیجە.

لە بەیاننامەکەی یەکشەممەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڵێنیاندا "هێرشبەرن بۆ رزگارکردنی ئەلباب" و هەرێمەکانی دەوروبەری ، داواشیان لە هاوپەیمانان کردووە "پشتگیریمان بکەن لە رزگارکردنی خاك و براکانمان لە دەستی تیرۆریستانی داعش".

شەڕەکەی مەنبیج زیاتر لە 2 مانگی خایاند و داعش لەگەڵ هەڵهاتنیان بە سەدان مەدەنییان لەگەڵ خۆیان برد بۆ بەکارهێنانیان وەك "قەڵغانی مرۆیی"، بەڵام دواتر زۆربەیان ئازدکردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500