هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە %40 ی دانیشتووانی هیت دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

زیاتر لە %40 ی دانیشتوانی هیت گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان لەکاتێکدا بنیاتنانەوەی چەند ناوچەیەکی شارەکە هێشتا بەردەوامە، سەرۆکی ئەنجومەنی هیت محەمەد هیتی رۆژی دوشەممە (15 ئاب) رایگەیاند.

هیتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند خێزانە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە "دوای پاکردنەوەی مینی چێنراو و پاشماوەکانی جەنگ کە لەلایەن 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام'(داعش) ەوە جێهێڵرابون".

وتی: "ئەم رێژەیە لەسەر ژمارەی دانیشتوانی هیت وەرگیراوە کە 70,000 کەسە بەگوێرەی دوایین ئامارەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500