هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێگەکانی داعش لە خۆرئاوای موسڵ بەئامانج دەگرێت

هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان دوو پێگەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە خۆرئاوای موسڵ وێرانکرد، بەپێی وەزارەتی بەرگریی هەینی (12 ئاب).

وتەبێژی وەزارەت عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "بەکارکردن لەسەر زانیاریی هەواڵگریی و بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە وشکانیی و یەکەکانی هەواڵگرییدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دوو پێگەی داعشیان تێکشکاند: شوێنێکی حەسانەوە و حەشارگەیەکی چەك و ئۆتۆمبیل لە دارستانەکانی موسڵدا، 10 کیلۆمەتر خۆرئاوای شارەکە."

وتی: "هێرشە ئاسمانییەکان بەیانیی هەینی دەستیان پێکرد و دوو پێگەیان بەتەواوی تێکشکاند و چەکدارانی داعشی نێویان کوشت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500